‌ئەنچلۆتی مەرجی هەیە بۆ بانگهێشتکردنی نەیمار.

وێستگە سپۆرت-

کارلۆ ئەنچلۆتی چەند مەرجێکی داناوە بۆ بانگهێشتکردنی نەیمار بۆئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەژداری لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 دا بکات. 

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، کارلۆ ئەنچلۆتی لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لەسەر بانگهێشتکردن یان نەکردنی نەیمار بۆ هەڵبژاردەکە ئەو ڕاهێنەرە وتی، "من ئەزانم نەیمار چ یاریزانێکە و بەشێکی گەورەشە لە مێژووی هەڵبژاردەکە، بەڵام من بڕیارم داوە سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەکەم دەبێت لەو پەڕی بەهێزی توانای جەستەییاندا بن، هەر بۆیە نەیماریش کاتێک بانگهێشت دەکرێت کە هەست بەوە بکرێت لەوپەڕی توانای جەستەیی خۆیدایە. 

کارلۆ وتیشی، "من کێشەم لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا نییە و نەیماریش لە پاش چاکبوونەوە لە پێکانەکەی لە بەرەوپێشچوونی بەردەوامدایە و دەتوانێت یارمەتی یانەکەی بدات و گۆڵیش تۆمار بکات، بەڵام ئەوە تاکە مەرجی منە بۆ ئەو یاریزانە". 

سەبارەت بە بەنگهێشتکردنی تیاگۆ سێلڤا، "ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر بزانم هەر یاریزانێک سوودی بۆ هەڵبژاردەکە دەبێت، بەبێ گوێدانە تەمەنی یان هەر ستێکی تر بانگهێشتی دەکەم". 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەنچلۆتی ئاماژەی بەوە کرد،" من لەگەڵ هەڵبژاردەکە زۆر دڵخۆشم و تەنانەت هەست بە گەنجبوونەوە دەکەم، باوەڕم بەوە هەیە کە ئێمە دەتوانین ئەنجامی باش بەدەستبهێنین". 


PM:02:47:11/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌