ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی لە جیرۆنا بباتەوە و دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ جیرۆنادا یەکسان بوو، وە دوو خاڵی دیکەی لە سوودی بارشەلۆنای پێشەنگ لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 31ی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو سانتیاگۆ برنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری جیرۆنای کرد.
لە تایمی یەکەمدا هاوسەنگییەکی زۆر بەدی دەکرا، هەردوولا هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیان دا بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 51 دا ڤاڵڤێردی یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، باڵام یاریزانانی یانەی جیرۆنا دەستەوەستان نەبوون و لە خولەکی 62 دا ئەنجامەکەیان یەکسان کردووە و تا کۆتایی یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە، سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان و بە یەکسانی کۆتایی هات.
بەم یەکسان بوونەش یانەی ڕیاڵ مەدرید دوو خاڵی دیکەی گرنگی لەدەستدا و ئەگەر یانەی بارشەلۆنا بردنەوە بەدەستبهێنێت، ئەوا جیاوازی خاڵەکانیان بەرزدەکاتەوە بۆ 9 خاڵ.
AM:10:48:11/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه