‌تۆتنهام ڕۆبێرتسۆنی دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

یانەی تۆتنهام بیریان لە گواستنەوەی ڕۆبێرتسۆنی بەرگریکاری لیڤەرپو کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا سوود بە لایەنی بەرگری یانەکە بگەیەنێت. 

دەیڤید ئۆرنستن، ڕۆژنامەنوسی وەرزشی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە پاش ئەوەی ڕۆبیرتسۆن بڕیاریدا لە کۆتای ئەم وەرزدا یانەی لیڤەرپوڵ جێ بهێڵێت، یانەی تۆتنهام بیریان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە کردووەتەوە، لەبەر ئەوەی یانە لەندانییەکە پێیان وایە کە ئەو یاریزانە لە ئێستاشدا توانای ئەوەی هەیە کە سوودێکی باش بە لایەنی بەرگری یانەکە بگەیەنێت، بۆیە ویستی گواستنەوەیان هەیە. 

ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ڕۆبێرتۆسن سەرەڕای ئەوەیە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لیڤەرپوڵ جیدەهێڵێیت، بەڵام تاوەکو ئێستا گرنگی بە خواستی هیچ یانەیەک نەداوە و سەرنجی نەخستۆتە سەر ئەو گرێبەستانەی کە ئەگەری هەیە پێشکەشی بکرێت، لەبەر ئەوەی ڕۆبێرتسۆن لە ئێستادا تەنها دەیەوێت سەرنجی لەسەر ئەو یارییانە دا بنێت کەلەگەڵ لیڤەرپوڵ ماویەتی. 


وە جیا لە یارییەکانی لیڤەرپوڵ، یاریزانەکە یاریزانی هەڵبژاردەی سکۆتلەندایە کە گەشتونەتە مۆندیال و لە هاوینی ئەمساڵدا دەیەوێت سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی بکات، بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنن، هەر ئەو توانا و ڕۆحێتی سەرکردایەتی کردنە وای لە یانەی تۆتنهام کردووە کە بیر لەو یاریزانە بکەنەوە، بۆ ئەوەی کێشەی نەبوونی سەرکردایەتی لە هێڵی بەرگری، یەکێکە لە کێشەکانی یانە لەندەنییەکە لەم وەرزەدا بۆیە دەیانەوێت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.


PM:10:36:10/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری