‌ئەربێلوا "هێشتا هیوامان ماوە و بە ورەیەکی بەرزەوە دەچینە ئەڵمانیا".

وێستگە سپۆرت-

ئەربێلوای هاندەری ڕیاڵ مەدرید" ناوبژیوان هەندێک لە بریارەکانی سەیربوو، نازانم بۆ کارتی سووری بە تای بەرگریکاری بایرن نەدا".

لە پاش دۆڕانەکەیان بەرامبەر بایرن، ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدری ئاماژەی بەوە کردووە،"ئێمە یارییەکی زۆر باشمان کرد یانەی بەرامبڤەر تەنها سوودیان لە دوو هەڵەی ئێمە بینی و گۆڵیان پێ تۆمار کرد".

ئەربێلوای ڕاهێنەر ئاماژەی بەوەشکرد،" کیلیان ئێمباپێ ئەمشەو دووبارە سەلماندییەوە کە ئێستا باشترین یاریزانی جیهانە و گۆڵکاری پاڵەوانییەتییەکەیە،دڵنیام کە ئەو دەتوانێت بەبەردەوامی لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت". 

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد،" تێناگەم بۆ ڕاهێنەر هەندێک لە بڕیارەکانی بەو شێوازە بوو، بە تایبەت حاڵەتی بەرکەوتەکەی جۆناسان تا لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ کە ئەبوو کارتی سووری بەو بەرگریکارە بدایە".

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکە وتیشی،" ئێمە ئێستا جیاوازییەکەمان لەگەڵ بایرن تەنها یەک گۆڵە، ئءمە هیوامان ماوە و بە ورەیەکی بەرزەوە دەچینە ئەڵمانیا بۆ یاری گەڕانەوە". 


PM:01:40:08/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری