‌ڕیاڵ مەدرید یاری چوونی بە یایرن میونخ دۆڕا.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری چوونی لە ناو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 2-1 بە بایرن میونخ دۆڕا.

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی هەشت تیپی و لە یاری چووندا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی کرد. 

لە تایمی یەکەمدا هاوسەنگیی زۆر بە یارییەکەوە بەدی دەکرا هەردوولا بەردەوام بوون لەسەر هێرشبردنە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام دواجار لە خولەکی 41 دا یانەی بایرن دەستپێشخەری کرد و لە ڕێگای لویس دیازەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، و سەرەنجام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46 دا یاریزانانی بایرن میونخ گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد و ئەنجامەکە لەسەر ڕیاڵ مەدرید قورسکرد، لە خولەکی 74 دا مباپێ گۆڵێکی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە، بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی بایرن کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیە یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری چوونی لە ناو یاریگای خۆیدا دۆڕان و لە 15ی ئەم مانگەدا یاری گەڕانەوە ئەنجام دەدرێت. 


AM:11:01:08/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری