بارشەلۆنا بڕیاری مانەوەی ئەستێرەیەکی یانەکەی دەدات.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بیریان لەوە کردووەتەوە کە بۆ ماوەیەکی زیاتر بەرگریکارێکی یانەکە بهێڵنەوە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئاماژەی بەوەکردووە، کە دوای ئەو ئاستە بەرزەی کانسێلۆ لەم چەند یارییەی ڕابردوودا لەگەڵ یانەکە پێشکەشی کردووە هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەکە و ئیدارەی بارشەلۆنای سەرسام کردووە و بە بریکاری یاریزانەکەیان ڕاگەیاندووە کە دەیانەوێت ماوەیەکی زیاتر ئەو بەرگریکارە پرتوگالییە لەگەڵیاندا بەردەوام بێت.
فابریزیۆ ئەوەیشی ئاشکراکردووە، کە کانسێلۆش دڵخۆشە لەو یانەیەوە و زۆر خۆشحاڵە کە یانەکە داوای مانەوەی دەکەن بەبێ گوێدانە چۆنێتی گرێبەستەکەی و ماوەی خواستنەکەی دەیەوێت لەو یانەیە بەردەوام بێت.
ڕۆژنامەنوسەکە باسی لەوەش کردووە، کە ئێستا ئەوەی ماوەتەوە گفتوگۆکانی نێوان یانەی بارشەلۆنا و ئیدارەی یانەی هیلالی سعودییە کە کانسێلۆ لە بنەڕەتا یاریزانی ئەو یانەیەیە و بە خواستن بۆ بارشەلۆنا یاری دەکات، سەبارەت بە ڕێکارەکانی گرێبەستی ئەو یاریزانە، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە دەیتەوێت سەرەتا یەکلا ببنەوە لەسەر ئەوەی کە گرێبەستی ئەو یاریزانە بکەن بە هەمیشەیی یان ماوەی خواستنەکەی درێژ بکەنەوە.
لە ئێستادا ماوەی خواستنەوەکەی کانسێلۆ لەگەڵ یانەی بارشەلۆنادا تەنها بۆ ماوەی شەش مانگە و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت.
PM:12:22:07/04/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه