‌ئەربێلوا "دەمانەوێت هەردوو یارییەکە لە بایرن ببەینەوە".

وێستگە سپۆرت-

ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید،"ئێمە بیر لە هیچ شکستێک ناکەینەوە و دەمانەوێت یاری چوون و گەڕانەوەش لە بایرن ببینەوە".

ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەر لە ڕووبەڕووبونەوەی بایرن وتی،"ئێمە بەرامبەر بایرن مونشن یاری دەکەن کە لەم وەرزەدا ئاستێکی زۆر نایابیان هەیە، بەڵامعەقڵییەتی ڕیاڵ مەدرید هەمیشە بیری لە بردنەوە کردووەتەوە و منیش هەمیشە پێم وایە ئەتوانین بردنەوە بەدەست بهینین، ڕاستە هەندێک یاری هەبووە لکە دواین چرکە ساتەکاندا گۆڵمان لێ تۆمارکراوە و نەمانتوانیوە ببەینەوە وەک یاری پێشوو، بەڵام هەموان دەزانن ڕإیاڵ مەدرید کێیە و هەمیشە هەوڵی بردنەوە دەدەین".

ئەربێلوا لە درێژەی قسەکانیدا وتی،"ئێمە دەمانەوێت هەردوو یارییەکە، چوون و گەڕانەوەش ببەینەوە، وە بیرمان لە هیچ شکستێک نەکردووەتەوە لەم قۆناغەشدا سەرەڕای بەهێزی ڕکابەرەکەمان". 

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی،" ئەو ئاستە کە بایرن هەیەتی لەم وەرزەدا من و یاریزانەکانیشم دڵنیا دەکاتەوە کە فشارێکی زۆرمان لەسەر دەبێت، بەڵام دواجار هەموو هەوڵێکی بردنەوە دەدەین و باوەڕی تەواویشم بە یاریزانەکانم هەیە ئەو کارە ئەنجامبدەن". 

" کەشی چامپیۆنسلیگ بۆ تیپی بەرامبەر زۆر جیاواز دەبێت و دووبارە چامپیۆنسلیگ و هاندەرەکانمان شەوێکی دیکەی خۆش دەبینن".



AM:11:22:07/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری