‌کۆمپانی"ڕیاڵ مەدرید پاشای چامپیۆنسلیگە، بەڵام ئێمەش باوەڕمان بە تواناکانمان هەیە".

وێستگە سپۆرت-

کۆمپانی ڕاهێنەری بایرن مونشن "هۆشداری تەواوم بە یاریزانەکانم داوە کە بەرامبەر تگیپێک یاری دەکەین کە خێران لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا و دەبێت ڕێگە لەوە بگرین".

ڤینسێنت کۆمپانی ڕاهێنەری بایرن مونشن بەر لە ڕووبەڕوبوونەوەکەی ڕیاڵ مەدرید وتی،"هەوامن ئەزانن ئێمە بەرامبەر یانەیەک یاری دەکەین کە بە پاشای چامپیۆنسلیگ ناو دەبرێت، بەڵام ئێمەش باوەڕی تەواومان بە تواناکانمان هەیە و دەمانەوێت زاڵبین بەسەریاندا".

کۆمپانی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی،"پێویستە هەموو یاریزانەکانم بەو پەڕی سەرنجدانی خۆیانەوە یاری بکەن، وە هۆشداری تەواوم پێ داون کە ئێمە بەرامبەر یانەیەک یاری دەکەین کە لە هێرشە هەڵگەڕاوەکاندا زۆر خێران هەر بۆیە دەبێت هەوڵ بدەین ڕێگەیان لێ بگرین بە هەر شێوەیەک بێت".

ڕاهێنەرەکە دەربارەی پێکانی هاری کەینی هێرشبەری یانەکە وتی،"دوای ئەوەی هاری کەین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توشی پێکان بوو ئێمە تاڕادەیەک نا ئومێد بووین لە بەژداریکردنی ئەو یاریزانە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، بەڵام ئەو چاک بۆتەوە و لە دواین هەڵسەنگاندندا بڕیاری تەواو لەسەر بەژداریکردنی ئەو یاریزانە دەدەین".

لە کۆتایی قسەکانیدا کۆمپانی وتی،"ڕیاڵ مەدرید کەسایەتییەکی جیاوازی هەیە لە چامپیۆنسلیگ، بەڵام ئێمەش بایرنین ".


AM:10:52:07/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری