ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لەم هاوینەدا، دوو یاریزانی یانەکە بەڕێ بکات.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەینەوێت لەم هاوینەدا، دوو یاریزانی یانەکە بەڕێ بکەن و خۆیانی لێ دەرباز بکەن.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە هەوڵێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بیریان لەوە کردووەتەوە کە لەم هاوینەدا هەر یەکە لە ئیدواردۆ کاماڤینگا و ڕاول ئەسێنسۆ لە یانەکە بەڕێ بکەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە یانەکە پێیان وایە کە ئەو دوو یاریزانە نەیانتوانیوە ئەو ئاستە پێشکەش بکەن، کە یانەکە لێیان چاوەڕوان دەکات.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکراکردووە، کە یانەی پاریس سانجێرمان گرنگی بە کاماڤینگا دەدات، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت وێستگەی داهاتووی یاریکردنی لە پرێمەرلیگ بێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە یانەکە چاوەڕوانی ئەوەن گرێبەستیان پێ بگات بۆ گواستنەوەی ئەسێنسۆ بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێکی وایان پێنەگەیشتووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کە شایەنی گرنگی پێدان بێت و بیانەوێت بیری لێبکەنەوە.
فرۆشتنی ئەم دوو یاریزانە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت لەم هاوینەدا چەند یاریزانێکی سۆپەر بگوازنەوە یانەکە، لەو پێناوەدا دەیەوێت چەند یاریزانێکی یانەکەی بەڕێ بکات.
AM:11:32:06/04/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه