ئەلڤارۆ ئەربێلوا "من بەرپرسیارێتی تەواوی دۆڕانەکە لە ئەستۆ هەڵدەگرم"
وێستگە سپۆرت-
ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید"بە یاریزانەکانم وتت هێشتا هەشت یاری خولمان لەبەردەستدا ماوە ئومێدتان هەبێت".
شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید دوور لە چاوەڕوانییەکان بە یانەی ڕیاڵ مایۆرکا دۆڕا و لە پاش یارییەکە ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری یانەکە وتی" من بەرپرسیارێتی تەواوی دۆڕانەکە لە ئەستۆ دەگرم".
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد،" بەداخەوە ئەمڕۆ نەمانتوانی ئەوە ئەنجام بدەین کە چەند ڕۆژێک پلانمان بۆ دانابوو وە ڕاهێنانمان لەسەر کردبوو".
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی" ڕاستە ئێمە دۆڕاین بەڵام هێشتا خول کۆتایی نەهاتووە و لە پاش یارییەکەش بە یاریزانەکانم وتت هیوا بڕاو مەبن هەشت یاریمان لە بەردەستدا ماوە".
ئەربێلوا لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی،"من گرنگی بە ئەنجامی یاری بارشەلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید نادەم و دەمەوێت خۆم یاریزانەکانیشم تەنها سەرنجمان لەسەر یارییەکان یانەکە بێت".
PM:12:33:05/04/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه