‌ئەنتەر میامی لە یاریگای نوێدا دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئەمریکی، یانەی ئینتەرمیامی سەرەڕای ئەوەی لە یاریگا نوێیەکەی خۆیدا یاریدەکرد بەڵام لەگەڵ ئۆستن بە دوو گۆڵ بە هەر لایەکیان یەکسان بوون و دوو خاڵی دیکەیان لەدەستدا.

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەمریکیدا، یانەیئینتەر میامی لە یەکەم یاری لە یاریگا نوێیەکەیدا میوانداری یانەی ئۆستنی کرد. 

لە تایمی یەکەمدا، یانەی میوان بە خێرای گورزی خۆیان وەشاند و گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام لیۆ مێسی ئەستێرەی یەکەمی ئینتەر میامی نەی هێش دڵخۆشی ئەو گۆڵە زۆر بخایەنێت و لە پاش چەند خولەکێک گۆڵی یەکسانی بە لێدانی سەر بۆ ئینتەرمیامی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات. 

تایمی دووەمیش بە هەمان سیناریۆیی تایمی یەکەم بەردەوامبوو، کاتێک یانەی ئۆستن لە خولەکی 53 دا دووبارە دەستپێشخەر بوون و گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد بەڵام یانەی ئینتەر میامیش لە خولەکی 81 دا دووبارە گۆڵی یەکسانیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بەیەکسانی و بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات. 

بەو یەکسانبوونەش لیۆ و هاوڕێکانی بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەمی خولی ئەمریکیدان. 




AM:11:33:05/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری