یانەی نەسر بە سەرکردەیەتی ڕۆناڵدۆ لە نەجمەی بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی سعودییە، یانەی نەسر بە ئەنجامی 5-2 لە یانەی نەجمەی بردەوە کە دوو گۆڵیان ڕۆناڵدۆ تۆماریکرد.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 27 ی خولی ڕۆشانی سعودییدا، یانەی نەسر میوانداری نەجمەی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، هاوسەنگییەکی زۆر بە یارییەکەوە بەدی دەکرا، بەڵام یانەی میوان دەستپێسخەری کرد و لە خولەکی 44دا گۆڵێکیان تۆمار کرد، بەڵام یاریزانانی نەسر بە دوو گۆڵێ خێرا وەڵامیان دانەوە و سەرەنجام ئەو تایمەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی نەسر کۆتایی هات.
لە سەرەتای تایمی دووەمدا، نەجمە گۆڵێکی تریان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە بەڵام یانەی نەسر بە هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم بە سێ گۆڵ وەڵامیان دانەوە کە دوو لە گۆڵەکان لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەوە تۆمارکران،سەرەنجام یانەی نەسر بە ئەنجامی 5-2 یارییەکەی لە نەجمە بردەوە، ڕۆناڵدۆش بەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە گۆڵی ژماە 967 لە کاروانی وەرزشییەکەی خۆیدا.
بەو بردنەوەیە یانەی نەسر بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
AM:10:45:04/04/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه