سێ یانەی ئینگلتەرا کۆندێیان دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا، ئاماژەی سێ یانەی گەورەی ئینگلیزی پێ گەیشتووە کە بیریان لە گواستنەوەی کۆندێ کردووەتەوە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشکراکردووە، کە هەر یەکە لە یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی و مانچستەر سیتی نیازی خۆیان بۆ گواستنەوەی جول کۆندێ ئاشکرا کردووە یانەی بارشەلۆناش تاڕادەیەک ئاگادار کراوەتەوە، وە ئەو یانانە دەیانەوێت کێبڕکێ بکەن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە سەرەڕای ئەوەی کە ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییە لە ئێستادا ئەستێرەیەکی دیار و گرنگی یانەکە و پێکهاتەکەی هاسنی فلیکی ڕاهێنەرە، بەڵام بەدووری نازانن ئەگەر گرێبەستێکی باش و سەرنجڕاکێشیان پێ بگات وە یاریزانەکە خۆی ڕەزامەند بێت ئەوا دەیفرۆشن.
مۆندۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستادا نرخی جول کۆندێ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بە نزیکەی 65 ملیۆن دەخەمڵێنرێت وە ئەو یاریزانە تاوەکو ساڵی 2030 لەگەڵ یانەی بارشەلۆنادا درێژەی هەیە.
PM:12:15:02/04/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه