بارشەلۆنا دەیەوێت بۆ وەرزێکی تر گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکە نوێبکاتەوە.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بیریان لەوە کردووەتەوە کە بۆ وەرزێکی تر گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی درێژ بکاتەوە و ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت.
ڕۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە، ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بیریان لەوە کردووەتەوە کە بۆ وەرزێکی تر سوود لە ئەزموونی هێرشبەری یانەکە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ببینن و ئەو یاریزانە لە یانەکە بهێڵنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا یانەکە هەنگاوەکانیان دەست پێکردووە بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەدا و دەیانەوێت پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە لەگەڵ لیڤاندۆڤسکیدا بگەنە ڕێککەوتن.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکراکردووە، بەو پێیەی خێزانی لیڤاندۆڤسکی زۆر حەزی بە مانەوەی لە شاری بارشەلۆنا، ئەمەش وای لە یانەکە کردووە کە سوود لەم خاڵە وەربگرن و بیکەن بە خاڵێکی بەهێز بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە.
لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ یانەی بارشەلۆنادا بەژداری لە 184 دا کردووە، لەو ژمارەیە یارییەشدا بەژداری لە 140 گۆڵدا کردووە.
AM:10:35:02/04/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه