ئیتاڵیا نەگەشتە مۆندیال و چیک و تورکیا و سویدیش گەیشتنیان مسۆگەر کرد.
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ سێیەم جاری لەسەر یەک نەگەیشتە مۆندیال و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی چیک و تورکیا و سویدیش گەیشتنیان مسۆگەرکرد.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی دواین قۆناغی پاشکۆی مۆندیالدا چەند یارییەک ئەنجامدران.
لە یاری یەکەمی ئەو شەوەدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لە ناو خاکی بۆسنە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە بووە و بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بەو هەڵبژاردەیە دۆڕا و بۆ سێیەم جار لە بەژداریکردن لە مۆندیال بێبەش بوو، وە هەڵبژاردەی بۆسنە توانی بگاتە مۆندیال.
لە یەکێکی تر لە یارییەکاندا هەڵبژاردەی چیک میوانداری دانیمارکی کرد، چیک بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان دانیمارکی لەو مۆندیالە بێبەش کرد و خۆی گەیاندە مۆندیال.
هەڵبژاردەی سویدیش توانی بە ئەنجامی٧ 3-2 لە هەڵبژاردەی پۆڵەندا بباتەوە و لیڤاندۆڤسکی و هاوڕێیانەی بێبەش بکات لە مۆندیال و گەیشتنی خۆیشی مسۆگەر کرد.
هەرچی هەڵبژاردەی تورکیاشە بە زەحمەت توانی لە کۆسۆڤۆ بباتەوە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر و ببێتە یەکێکی تر لە هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ مۆندیالی 2026.
واتە بەو ئەنجامانە هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی بۆسنە و چیک و تورکیا و سوید سەرکەوتن و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و دانیمارک و کۆسۆڤۆ و پۆڵەنداش لەو مۆندیالە بێبەشبوون.
AM:10:58:01/04/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه