هانسی فلیک داوای گواستنەوەی چەند یاریزانێکی لە ئیدارەی بارشەلۆنا کردووە.
وێستگە سپۆرت-
هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا دوای لە ئیدارەی یانەکە کردووە کە لەم هاوینەدا پێنج یاریزانی بۆ بگوازنەوە.
پێگەی دیڤێنسا سێنتراڵ ئاشکرای کردووە، کە هانسی فلیکی ئەڵمانی لە کاتی دواین کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی بارشەلۆنادا بە مەبەستی باسکردنی کێشەکانی بارشەلۆنا و پلانەکانیان بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینە و ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ وەرزی نوێ و داوای ژمارەیەک یاریزانی کردووە کە یانەکە بۆی بگوازنەوە تا پێکهاتەکەی بۆ توندوتۆڵ بکات.
پێگەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە فلیک داوای لە یانەکە کردووە کە پێکهاتەکەی لە هێڵی بەرگری پێویستی بە سێ بەرگریکاری باشە بۆ ئەوەی بەهێزی بکات و هەر یەکە لە ئەلیساندرۆ باستۆن و دۆمفریس لە ئینتەرمیلان و ڤاندیڤێنی تۆتنهام باشترین بژاردەکانی فلێکن کە خستوویەتییە بەردەستی یانەکە، وە بۆ هێڵی پێشەوەی پێکهاتەکەشی داوای پیدرۆ نیتۆی هێرشبەری چێڵسی کردووە کە دەتوانێت لە چەند مەرکەزێکدا یاری بکات و ڕاهێنبەر دەتوانێت پشتی پێ ببەستێت لەگەڵ هێرشبەرێکی سۆپەر لەبەر ئەوەی لەم وەرزەدا بارشەلۆنا بە دەست خراپی هێرشبەرەکانییەوە دەناڵێنێت و لە ئێستادا ڤیکتۆر ئۆسیمین و ئەلڤارێز دوو ناوی بەستراون بە بارشەلۆناوە کە لەم هاوینەدا یەکیان بگوازێتەوە.
هانسی فلێک هەر لە ئێستاوە پلانی خۆی داناوە و دەیەوێت بە بارشەلۆنایەکی جیاواز و بە پێکهاتەیەکی بێ کەم کوڕییەوە دەست بە وەرزی نوێ بکات.
AM:11:18:25/03/2026
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه