گریزمان پەیوەندی بە یانەیەکی ئەمریکییەوە کرد.
وێستگە سپۆرت-
ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەڕەنسی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندیکرد بە یانەی ئۆرلاند سیتی ئەمریکییەوە.
شەوی ڕابردوو بە شێوەیەکی فەرمی یانەی ئۆرلاند سیتی گرێبەستکردنیان لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەڕەنسی و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریددا ڕاگەیاند و درێسی ژمارە 7 ی یانەکەیان پێ بەخشی و بە دەزگاکانیان ناسان.
گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەو شێوازەیە کە تاکۆتایی ئەم وەرزە لە ئەتلەتیکۆ بەردەوام دەبێت و لە پاش کۆتایی هاتنی وەرزەکە پەیوەندی بە یانە ئەمەریکییەکەوە دەکات.
گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو وەرزە و بەو شێوەیەش گریزمان تا کۆتایی ساڵی 2028 لەگەڵ یانە ئەمریکییەکەدا بەردەوام دەبێت.
گریزمان تاوەکو ئێستا لە کاروانە وەرزشییەکەیدا بەژداری لە 693 یاریدا کردووە و توانیویەتی 248 گۆڵ تۆمار بکات و 136 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.
AM:09:31:25/03/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه