‌بارشەلۆنا جواو پێدرۆی دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا دەستیان کردووە بە چاودێریکردنی تواناکانی جواو پێدرۆی هێرشبەری چێڵسی و خواستی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەیان هەیە. 

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی چێڵسی بڵاوی کردووەتەوە کە ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا و بە تایبەت دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە پەیوەندی بە بریکاری کارەکانی جواو پێدرۆوە کردووە و لە بارودۆخی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە چێڵسیدا لێ پرسیوەتەوە و ویستی یانەکەی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانەی پێڕاگەیاندووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستادا هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەوەی ئەو هێڕشبەرە یانەی چێڵسی بەجێ بهڵێت لەبەر ئەوەی پێدرۆ لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەست بە دڵخۆشی دەکات و بەم دواییانە توانیویەتی ئاستێکی بەرزیش لەگەڵ ئەو یانەیەدا پێشکەش دەکات. 

یانەی بارشەلۆناش دەیەوێت لەم هاوینەدا هێرشبەرێک بۆ یانەکەی بگوازێتەوە و جواو پێدرۆش یەکێکە لە بژاردەکان ئەگەر یاریزانەکە و یانەی چێڵسی ڕازی بن بەو گرێبەستە. 

جواو پێدرۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەی چێڵسی پێشکەش دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەژداری لە 43 یاریدا کردووە و لەو ژمارەیە یارییەشدا توانیویەتی بەژداری لە 27 گۆڵدا کردووە، هەر بۆیە بووەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا. 


AM:10:48:24/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری