چارەنوسی فێران تۆرێس لەگەڵ بارشەلۆنا بە نادیاری ماوەتەوە.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا هیچ هەنگاوێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی فێران تۆرێس نەناوە و لە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێکی تردا، یانەکە تۆرێس بەڕێ دەکات.
بەگوێرەی هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی، چارەنووسی داهاتووی فێران تۆرێس لەگەڵ یانەی بارشەلۆنا تاوەکو ئێستا نادیارە و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە مانەوەی لیڤان دۆڤسکی لا پەسەندترە وەک لە تۆرێس.
سەرچاوەکان زۆرێکی باس لەوە دەکەن، کە ئەگەر لەم هاوینەدا ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە گرێبەست لەگەڵ ئەلڤارێز یان هەر هێرشبەرێکی تری سۆپەردا واژۆ بکات ئەوا یانەکە بیر لە بەڕێکردنی تۆرێس دەکاتەوە.
فێران تۆرێس تاوەکو ئێستا لەگەڵ بارشەلۆنادا بەژداری لە 197 یاریدا کردووە و لەو ژمارەیە یارییەشدا توانیویەتی بەژداری لە 71 گۆڵدا بکات.
AM:09:37:24/03/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه