‌مان یونایتد لەگەڵ بۆرنمۆس یەکسان بوو وە دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان لەگەڵ بۆرنمۆس یەکسان بوو وە دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 31ی پرێمەرلیگدا، یانەی شەیتانە سوورەکان بوونە میوانی یانەی بۆرنمۆس.

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا هاوسەنگییەکی زۆر بە یارییەکەوە بەدی دەکرا و هەردوولا بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ گۆڵ تۆمار کردن بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا بو هەمان سیناریۆ بەردەوام بوون و برۆنۆ فێرناندێز لە خولەکی 61دا مانچستەر یونایتدی بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام لە خولەکی 67 یانەی خاوەن ماڵ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، یاریزانانی ونایتد لە خولەکی 71دا گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد، بەڵام لە دوای دە خولەک دوو بارە بۆرنمۆس ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوو، سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان بە یەکسانی کۆتایی هات. 

بەو یەکسان بوونەش مانشتەر یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی 55خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە و بۆرنمۆسیش بە 42خاڵ لە پلەی دەیەم گیرساوەتەوە. 


PM:03:44:21/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری