‌چارەنوسی کارڤاخاڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بە نادیاری ماوەتەوە.

وێستگە سپۆرت-

مانەوەی دانی کارڤاخاڵی بەرگریکار لە یانەی ڕیاڵ مەدرید گومانی لەسەرە و ڕەنگە یاریزانەکە لەم هاوینەدا یانە شاهانەییەکە بە جێ بهێڵێت بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتئڤۆ ئاشکرای کردووە، مانەوەی دانی کارڤاخاڵ لە ڕیاڵ مەدرید بە نادیاری ماوەتەوە، بەڵام ئەگەری ڕۆیشتنی زیاترە، لەبەر ئەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت و لە هەمان کاتدا بە هۆی دابەزینی تواناجەستەییەکەیەوە تاوەکو ئێستا بەرپرسانی یانەکە هیچ ئۆفەرێکیاننەخستۆتە بەردەست تاوەکو وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەدا بەردەوام بێت. 

ڕۆژنامەکە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە یانەکە هیچ ئامانجێکیان نییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کارڤاخاڵ و دەیانەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری بن و بە گرێبەستێکی نوێ شوێنی پڕ بکەنەوە. 

کارڤاخاڵ بە هۆی ئەو پێکانە سەختەی لە ئەژنۆیدا توشی هات، ماوەیەکی زۆرە کەمترین بەژداری هەبووە لە یارییەکانی یانەکەدا. 


PM:03:27:21/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری