جامی نەتەوەکان لە سەنیگال سەندرایەوە و درا بە مەغریب.
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی ئەفەریقی بڕیاریدا، نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفەریقا لە سەنیگال بسەندرێتەوە و بدرێت بە هەڵبژاردەی مەغریب.
لە بڕیارێکی سەیردا، شەوی ڕابردوو یەکێتی تۆپ پێی ئەفەریقی بڕیاریدا کە بەهۆی ئەو پشێوییەی کە یاریزانانی هەڵبژاردەی سەنیگال لە یاری کۆتای جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا دروستیان کرد، بڕیاریدا کە هەڵبژاردەی سەنیگال بە دۆڕا و بە ئەنجامی 3-0 هەژمار بکات و ئەو نازناوەی لێ بسەندرێتەوە و هەڵبژاردەی مەغریب وەکو پاڵەوان ڕابگەیەنێت.
ئەو بڕیارەی یەکێتییەکە لە کاتێکدایە، کە هەڵبژاردەی سەنیگال لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتییەکەدا، وەکو ناڕەزایەتییەک لە بڕیارێکی ناوبژیوان، کە لێدانێکی سزای بۆ هەڵبژاردەی مەغریب هەژمار کرد، وە زیاتر لە 20 خولەک یارییەکەیان ڕاگرت و دواتر گەڕانەوە ناو یاریگا و ئینجا توانیان ئەو نازناوە ببانەوە، هەر بۆیە یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقی دوای لێکۆڵینەوە ئەو بڕیارەی داوە.
دوای ئەو بڕیارە بە فەرمی هەڵبژاردەی مەغریب بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ناسراو بە کۆنکاکاف.
PM:02:06:18/03/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه