‌بۆدۆ گڵیمت دۆڕا و ئەرسناڵ و پاریس سانجێرمانیش سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، بۆدۆ گڵیمت بە ئەنجامێکی گەورە بە سپۆرتینگ لیشبۆنە دۆڕا و کرایە دەرەوە، ئەرسناڵیش بەسەر پشتی لیڤەرکوزندا سەرکەوت و پاریس سانجێرمانیش چێڵسی کردە دەرەوە. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگدا، چەند یارییەکی دیکە بەڕێوەچوون. 

لە یاری یەکەمدا بۆدۆ گڵیمت بووە میوانی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالی، سەرەڕای ئەوەی یانە نەرویجییەکە یاری چوونی بە ئەنجامی 3-0 بردبووەوە، بەڵام ئەم یارییەی بە ئەنجامی 5-0 پێ دۆڕاند واتا بە ئەنجامی هەردوو یاری بۆدۆ بە 3-5 بە سپۆرتینگ دۆڕا و کرایە دەرەوە و سپۆرتینگیش گەیشتە قۆناغی هەشت تیپی پاڵەوانییەتییەکە. 

لە یارییەکی تردا ئەرسناڵ میوانداری لیڤەرکوزنی ئەڵمانی کرد، یاری چوونیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات، ئەرسناڵیش توانی ئەم یارییە بە ئەنجامی 2-0 لە سوودی خۆی یەکلا بکاتەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاری 3-1 سەرکەوێت بۆ قۆناغی هەشتی چامپیۆنسلیگ. 

لە کۆتا یاری ئەو شەوەدا، یانەی جێڵسی میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد، یاری چوونیان بە ئەنجامی 5-2  لە سوودی یانە پاریسییەکە کۆتایی هات، بەڵام لەم یارییەشدا پاریس سانجێمان توانی بە ئەنجامی 3-0 بردنەوە بەدەستبهێنێت، واتا بە ئەنجامی هەردوو یاری 8-2 پی ئێس جی بەسەر جێڵسیدا چووە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنسلیگ و یانە لەندەنییەکەش کرایە دەرەوە. 

بڕیارە ئەمشەویش چەند یارییەکی تری ئەو قۆناغە ئەنجام بدرێت و ناسنامەی ئەو چوار یانەکەی تری قۆناغی هەشتی ئاشکرا ببێت. 


PM:01:53:18/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری