ڕیاڵ مەدرید لە مان سیتی بردیەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، ڕیاڵ مەدرید توانی یاری گەڕانەوەش لە مانچستەر سیتی بباتەوە و سەرکەوێت بۆ قۆناغی هەشتی چامپیۆنسلیگ.
شەوی ڕابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی مانچستەر سیتی.
لە تایمی یەکەمدا سەرەتا یاریزانانی مانچستەر سیتی باشتر دەرکەوتن، بەڵام لە خولەکی 20 دا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڕیاڵ مەدرید هەژمار کرد و یاریزانێکی مانسیتی بە کارتی سوور کردە دەرەوە و ڤینیسیۆس جۆنۆر توانی بە سەرەکەوتووەانە لێدانەکە جێبەجێ بکات و ڕیاڵ مەدرید بکاتە خاوەنی گۆڵی یەکەم، لە دوای ئەو گۆڵەوە هەردوولا بەردەوام بوون لە هێرش بردنە سەر گۆڵی یەکتر، تا لە خولەکی 42 دا هالاند مانچستەر سیتی کردە خاوەنی گۆڵی یەکسانی، و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یارییەکە هاوسەنگییەکی زۆری پێوە بەدی ئەکرا، باڵام لە دواین چرکە ساتەکاندا ڤینیسۆس گۆڵێکی تری بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد و سەرەنجام یاری گەڕانەوەش بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.
بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە، ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی 5-1 لە مانچستەر سیتی بباتەوە و سەرکەوێت بۆ قۆناغی هەشتی چامپیۆنسلۆیگ.
PM:01:35:18/03/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه