ئەنچلۆتی لیستەکەی بڵاوکردەوە و نەیماری تێدا نییە.
وێستگە سپۆرت-
کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردی بەڕازیلی، لیستی یاریزانە بەنگهێشتکردەوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری دۆستانە ئاشکرا کردوو نەیماری تێدا نییە.
بڕیارە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە 26 ی ئەمژ مانگەو سەرەتای مانگی چواردا، دوو یاری دۆستانە بەرامبەر فەڕەنسا و کرواتیا ئەنجام بدات. بەمەبەستی درێژەدان بە ئامادەکارییەکانیان بۆ مۆندیالی 2026.
کارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئاشکرا کرد و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەکەی دوورخستەوە و بانگهێشتی نەکرد.
جێی باسە ئەنچلۆتی، ئیندریک فلیپی یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید کە بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی لیۆن دەکات بانگهێشتی هەڵبژاردەیەکی کردووە و دەیەوێت پشت بەو یاریزانە ببەستێت دوای ئەوەی کە ئیندریک لەگەڵ یانەی لیۆن ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.
PM:12:39:17/03/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه