‌لیڤەرپوڵ دەیەوێت دەستبەرداری یەکێک لە ناوەڕاستکارەکانی ببێت.

وێستگە سپۆرت-

لەم هاوینەدا یەکێک لە ناوەڕاستکارەکانی لیڤەرپوڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و یانەکەش بەنیازە ئەو یاریزانە بەڕێ بکات. 

ماڵپەری تیم تۆک ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ بەنیازن لەم هاوینەدا دەستبەرداری کۆرتس جۆنزی ناوەڕاستکاری یانەکەیان بن کە لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا کۆتایی دێت. 

ماڵپەڕەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یانەکە چاوەڕوانی گرێبەستی یانەیەکن کە پێشکەشیان بکرێت و ئەو یاریزانە بەڕێ بکەن. 

جۆنس لە منداڵییەوە لە ئەکادیمیای یانەی لیڤەرپوڵ دەستی پێکردووە و لەو تەمەنەوە لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەردەوام بووە، و ڕەنگە لەم هاوینەدا یانەی منداڵی بەجێ بهێڵێت. 

ناوەڕاستکارەکە لەم وەرزەدا لە لایەن ئارنی سڵۆتی ڕاهێنەرەوە هیچ پشتی پێنابەستێت هەر بۆیە ڕەنگە جۆنس دواچرکە ساتەکانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەڕێ بکات. 


PM:01:35:12/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌