پاریس سانجێرمان و بۆدۆ گڵیمت بردیانەوە و ئەرسناڵ یەکسان بوو.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێکی گەورە لە چێڵسی بردەوە و ئەرسناڵ لەگەڵ لیڤەرکوزندا یەکسان بوو، بۆدۆش لە سپۆرتینگی بردەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگ و لە یاری چووندا چەند یارییەکی تر ئەنجام دران.
لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی ئەرسناڵ بووە میوانی لیڤەرکوزن، بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان نەیتوانی یارییەکەی لێبەرێتەوە و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون.
لە یارییەکی تردا، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری چێڵسی ئینگلیزی کرد، بەڵام توانی بە ئەنجامی گەورە و بە 5 گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی لێ بباتەوە و هەنگوێکی لە قۆناغی داهاتوو خۆی نزیک بکاتەوە.
لە کۆتا یاری ئەو قۆناغەدا، یانەی بۆدۆ گڵیمت، میوانداری سپۆرتینگ لیشبۆنەی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
یارییەکانی گەڕانەوەی ئەم قۆناغەش لە 17 و 18 ی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچن.
AM:10:46:12/03/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه