ڕیاڵ مەدرید لە مانچستەر سیتی بردەوە و لە ناو یاریگای خۆیدا شۆکیکرد.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، ڕیاڵ مەدرید توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە مانچستەر سیتی بباتەوە و هەنگاوێکیش لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو نزیک ببێتەوە.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی قۆناغی 16 و لە یاری چووندا، ڕیاڵ مەدرید میوانداری مانچستەر سیتی کرد.
لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا، هەر لە سەرەتاوە کوڕانی قەڵای سپی باشتر دەرکەوتن و لەو تایمەدا لە خولەکەکانی 20 و 27 و 42 دا سێ گۆڵ تۆما بکەن و مانچستەر سیتییەکەی گواردیۆلا شۆک بکەن، ئەو تایمە بەو سێ گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی مانچستەر سیتی هاوڵی زۆریان دا بۆ کەم کردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام سەرجەمی هەوڵەکان بێ سوود بوون، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی ڕیاڵ مەدرید هەنگاوێکی باش لە قۆناغی 8 نزیک بووە و بڕیارە یاری گەڕانەوەی ئەم قۆناغەش، لە 17 ی ئەم مانگەدا لە یاریگای مانچستەر سیتی بەڕێوە بچێت.
AM:10:35:12/03/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه