‌بەر لە یاریەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، هەواڵێکی خۆش بە پیپ گوردیۆلا گەیشت.

وێستگە سپۆرت-

پێش یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی، یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی گواردیۆلا بەژداری ڕاهێنانەکانی کرد و بۆ ئەو یارییەکەی سبەنێ ئامادەیە. 

ئەمڕۆ ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی یەکەمی مان سیتی بەژداری ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کرد و یاریزانەکە بۆ یارییەکەیان لە چامپیۆنسلیگ ئامادەیە بە سەرەکی یاری بکات. 


هاوشانی هالاند هەر یەکە لە ماتیۆ کۆڤاسیچ و دۆکۆ و سەرجەم یاریزانەکانی تر بەژداری ڕاهێنانەکانیان کردووە و ئامادەن جگە لە گڤاردیۆل کە ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە دوور کەوتووەتەوە .

بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 11:00 یارییەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ڕیاڵ مەدرید بە ڕێوە بچێت.


PM:05:45:10/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری