لیڤەرپوڵ پێش یارییەکەی بەرامبەر گەلەتەسەرای ڕێنمای دا بە هاندەرەکانی.
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپول چەند ڕێنماییەکی بەو هاندەرانەی دا کە گەشتی تورکیایان کردووە بۆ سەیرکردنی یاری یانەکەیان بەرامبەر گەلەتەسەرای .
بڕیارە ئەمشەو لە قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگ و لە یاری چووندا یانەی لیڤەرپوڵ ببێتە میوانی گەلەتەسەرای تورکی.
ڕۆژێک پش یارییەکە یانەی لیڤەرپوڵ لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە چەند ڕێنماییەکی دا بەو هاندەرانەی کە گەشتی تورکیا دەکەن بۆ بینینی یاریی یانەکە بەرامبەر گەلەتەسەرای.
رێنماییەکان ئەمانەن:
- دوور کەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە کحولییەکان لە شوێنە گشتییەکانی ئەو وڵاتەدا لە کاتەکانی ڕۆژدا لە پێناو ڕێز گرتن لە داب و نەریتی ئەو وڵاتە کە زۆرینەی مسوڵمانە.
- پێویستە رێز سەرجەم دابونەریتە ئاینییەکانی موسڵمانان بگیرێت.
- دوور کەوتنەوە لە هەموو ڕەگەز پەرەستی و شەڕێکی ئاینی لە یاریگا و لە دەرەوەی یاریگا.
AM:10:44:10/03/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه