ئەرسناڵ دەبێت دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەکی ببێت.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەرسناڵ دەیەوێت دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەکی ببێت و گرێبەستی مکێل ئارتێتای ڕاهێنەر نوێ بکاتەوە.
ڕۆژنامەی تەلیگرافی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە یانەی ئەرسناڵ بۆ هاوسەنگکردنەوەی بارودۆخی دارایی یانەکە و دوور کەوتنەوە لە یاساکانی سزادانی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی یاریزانان، و یاری خاوێن دەبێت لەم هاوینەدا بیر لە فرۆشتنی چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی بکاتەوە.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، ئەو یاریزانانەی کە یانەکە بیری لە فرۆشتنی کردووەتەوە لەم هاوینەدە هەر یەکە لە مارت ئۆدیگارد و گابرێل مارتینێلی و بێن وایت و دوور نییە گابرێل خیسۆسیش یەکێک بێت لەوانە.
تەلیگراف ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی تۆپچییەکان دەیانەوێت کەبەم نزیکانە گرێبەستی ئارتێتای ڕاهێنەری یانەکە نوێ بکەنەوە لەبەر ئەوەی پێیان وایە لە ئێستادا شیاو ترین کەسە بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە و شۆڕشێکی نوێی لە یانەکەیان بەرپا کردوو ئەرسناڵی گەڕاندووەتەوە سەردەمە زێڕینەکەی.
هەر وەها یانەکە دەیەوێت جیاواز لەو چەند ئەستێرەیەی، چەند یاریزانێکی لاوی یانەکەیش بفرۆشن، لە پێناو هاوسەنگکردنەوەی بارودۆخی دارایی یانەکە.
AM:10:33:10/03/2026
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه