‌ڕیاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوە ڕۆدری دەکاتەوە و یاریزانێکی یانەکەیش ناڕازییە.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی ڕۆدری دەکات،لە ئێستادا چاودێری یاریزانەکە دەکەن. 

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامە نوسی وەرزشی لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئەوەی ئاشکرا کرد، ە یانەی ڕیاڵ مەدرید خواستیان لەسەر گواستنەوەی ڕۆدری ناوەڕاستکاری مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئیپانیا هەیە و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە لە پێناو تۆکمەکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان. 

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی یانەکە هۆشداری توندی بە ئیدارەی یانەکە داوە لە ئەگەری گواستنەوەی ڕۆدری، ئەوا ئەم یانەکە جێ دەهێلێت و بە هیچ شێوەیەک نابێت ئەو گرێبەستە واژۆ بکەن. 

ناکۆکییەکانی ڤینی لەگەڵ ڕۆدریدا لە پاش ئاهانگی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 2024 ەوە سەری هەڵداوە پاش ئەوەی ڕۆدری بەسەر ڤینیسۆسدا سەرکەوت و ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنا، هەر ئەوەش وای کردووە کە یاریزانە بەڕازیلییەکە بە ئیدارەی یانەکەی وتووە یان من یان گواستنەوەی ڕۆدری. 




AM:11:48:09/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری