مانچستەر یونایتد ئەلیخاندرۆ باڵدێی دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد چاودیری بارودۆخی باڵدێ دەکەن لەگەڵ یانەی بارشەلۆنا و ئامانجیانە کە لەم هاوینەدە یاریزانەکە بەرنە ئۆڵدترافۆرد.
تۆڕی فیچاجێس ئاشکرای کردووە، کە یانەی مانچستەر یونایتد خواستی گواستنەوەی ئەلیخاندرۆ باڵدێ ی هەیە و یانەکە دەیانەوێت بۆندێکی باش ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا پێشکەشی یانەی بارشەلۆنای بکەن و ئەو یاریزانە بگوازنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئیدارەی شەیتانە سوورەکان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە بۆندیکی 40 ملیۆنی پێشکەشی یانەی بارشەلۆنا بکات لەبەرامبەر ئەو بەرگریکارەدا، بەڵام یانەی بارشەلۆنا بە کەمتر لە 60 ملیۆن دەستبەرداری بەرگریکارەکەی نابێت.
باڵدێی تەمەن 22 ساڵ چەند وەرزێکە ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەیدا پێشکەش دەکات، یانەی مانچستەر یونایتدیش دەیەوێت ئەم بەرگریکارە لاوە بکاتە شوێنگرەوەی لوک شاو کە تواناکانی بەرەو دابەزین چووە.
AM:10:31:09/03/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه