‌بارشەلۆنا کەوتە کێبڕکێ کردن ڕیاڵ مەدرید لەسەر گواستنەوەی کۆناتێ لەم هاوینەدا.

وێستگە سپۆرت-

ڕیاڵ مەدرید و بارشەلۆنا خواستی گواستنەوەی ئیبراهیم کۆناتێ ی بەرگریکاری لیڤەرپوڵ یان هەیە لەم هاوینەدا.

پێگەی تیم تۆکی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، یانەی بارشەلۆنا لە ئێستادا چاودێری ئیبراهیم کۆناتێی بەرگریکاری فەڕەنسی و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکات و دەیەوێت کێبڕکێی ڕیاڵ مەدرید بکات، بۆ ئەوەی ئەو بەرگریکارە لەم هاوینەدا بباتە ڕیزەکانی. 

کۆناتێ ی تەمەن 26 ساڵ لە ئێستادا نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، بەڵام لە ئەم هاوینەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە کۆتایی دێت و ئەو یانەیەی کە دەیەوێت ئەم یاریزانە بباتە ڕیزەکانی دەتوانێت بە خۆڕای و وەکو یاریزانێکی ئازاد بگوازێتەوە. 

کۆناتێ تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵدا نەگەیشتووەتە ڕێکەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و هیج بەرەو پێشچونێکیش نییە، هەربۆیە دوور نییە یاریزانەکە لەم هاوینەدا ڕیزەکانی ڕێدز بە جێ بهێڵێت. 



PM:01:08:08/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری