‌بارشەلۆنا بە زەحمەت توانی بردنەوە بەسەر ئەتلەتیک بلباودا بەدەستبهێنێت.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانی، بارشەلۆنا توانی لە ئەتلەتیک بلباو بباتەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ نزیکترین ڕکابەریدا بەرزبکاتەوە بۆ 4 خاڵ.

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگادا، یانەی بارشەلۆنا بووە میوانی ئەتلەتیک بلباو. 

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوولا هێرشی زۆریان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا دوای ئەوەی هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا، توانی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات و لە خولەکی 68 دا لامین یاماڵ بە شێوازێکی زۆر جوان گۆڵی یەکەمی بارشەلۆنای تۆمار کرد و ئەو گۆڵە بوو بە ناسنامەی یارییەکە و بەو تاکە گۆڵەوە یارییەکە کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش بارشەلۆ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 67 خاڵ و لە ئێستادا جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەمدا 4 خاڵە.


AM:11:00:08/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری