‌موچەی ناوبژیوانان زیاد دەکرێت.

وێستگە سپۆرت-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ دەستەی ناوبژیوانانی ئەو وڵاتەدا واژۆ کردووە و موچەیان بۆ زیاد دەکرێت.  

لە نوێترین هەواڵدا سەرچاوە ئیسپانییەکان ئاشکرایان کردووە، کە دووشەممەی داهاتوو ڕێکەوتنێکی نوێ دەکرێت لە نێوان سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپ پێی ئیسپانی و سەرۆکی لالیگا خافێر تیباس و دەستەی ناوبژیواناندا، و موچەی ناوبژیوانانی لالیگا زیاد دەکرێت. 

گرێبەستە نوێکە بە جۆرێکە بۆ پاراستنی مافی ناوبژیوانان و لە هەمان کاتدا بڕیاری زیادکردنی %2 ی موچەکانیان دراوە.

پێش ئەم ڕێکەوتنە ناوبژیوانای ئیسپانیا بە گشتی بە نزیکەی 300 هەزار یۆرۆیان وەردەگرت و ئاستی دووەمی ناوبژیوانانیش بڕی 140 هەزار یۆرۆیان لە ساڵێکدا وەردەگرت، هەر بۆیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە بڕیاریدا کە ڕێکەوتن و گرێبەستێکی نوێیان لەگەڵ واژۆ بکات لە پێناو پاراستنی ماف و زیاد کردنی شایستە داراییەکانیان. 




PM:12:08:07/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری