‌ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت لە سێڵتاڤیگۆی بردەوە و برینی دوو دۆڕانەکەی پێشووی ساڕێژ کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی لە سێڵتاڤیگۆ بباتەوە و بە شێوەی کات جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگ بکاتە تەنها خاڵێک. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سێڵتاڤیگۆ. 

لە سەرەتای تایمی یەکەمدا یاریزانانی سێڵتاڤیگۆ باشتر دەرکەوتن، بەڵام ڕیاڵ مەدرید دەستپێشخەر بوو لە تۆمار کردنی گۆڵدا و لە خولەکی 11 دا گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگای چوامینییەوە تۆمار کرد، بەڵام سێڵتاڤیگۆی خانە خوێ دەستەوەستان نەبوو وە لە خولەکی 25 دا گۆڵی یەکسان بوونەوەیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا هاوسەنگییەکی زۆر بە یارییەکەوە دەبینرا و هەردولا هەوڵی تۆمار کردنی گۆڵیان دەدا، بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام ڤاڵڤێردی لە دواین ساتەکانی یارییەکەدا بە شوتێکی بەهێز، ڕیاڵ مەدریدی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم و سەرەنجام یارییەکەش بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید و بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش ڕیا مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 63 خاڵ و لە ئێستادا بە شیوەیەکی کاتی جیاوازییەکەی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا کرد بە تەنها یەک خال.


AM:11:32:07/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری