‌یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بارودۆخێکی خراپدایە و بێ ئومێدییەکی زۆر ڕووی لە یانەکە کردووە.

وێستگە سپۆرت-

سەقامگیری ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید تێکچووە و یاریزانانی یانەکە ئومێدیان بە ڕاهێنەری یانەکە نەماوە.

پێگەی کادینا سێر ئەوەی ئاشکرا کردووە، لە پاش دۆڕانەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر خیتافی یانەکە و ژووری جلگۆڕینەکەی لە بارودۆخێکی سەختدایە و سەقامگیری یانەکە تێکچووە. 

پێگەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە زۆرینەی یاریزانەکان باوەڕیان بە ئەربێلوای ڕاهێنەری یانەکە نەماوە و بە بێ ئەزموون و بێ پلان ڕاهێنەرەکە ناو دەبەن. 

کادینا سێر ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە ئستا قسەکانی ئەربێلوا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر یاریزانەکان نەماوە و زۆرینەی یاریریزانەکان متمانەیان بە پلان و تاکتیک و شێوازی مەشقدانی ئەو ڕاهێنەرەش نییە. 


PM:09:46:06/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری