‌ڤیتینها مانەوەی خۆی لە پاریس سانجێرمان دووپاتکردەوە.

وێستگە سپۆرت-

ڤیتینهای ناوەڕاستکاری پرتوگالی، دەنگۆی پەیوەندی کردنی بە ڕیاڵ مەدرید ڕاتکردەوە و مانەوەی خۆی لە یانە پاریسییەکە ڕاگەیاند. 

لە چاوپێکەونێکی ئەو یاریزانە لەگەڵ کەناڵ 12 دا ڕایگەیاندووە " هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەمەوە کە باس لە پەیوەندی کردنم دەکەن بۆ ڕیاڵ مەدرید و من بیرم لە جێهێشتنی پاریس سانجێرمان نەکردووەتەوە". 

یاریزانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە " لە ئێستادا جیهیشتنی یانەکەم بە کارێکی گەمژانە دەزانم، لەبەر ئەوەی لە یانەکەم هەست بە ئاستودییەکی زۆر ئەکەم و هاندەرانی یانەکە زۆر منیان بە دڵە و سۆز و خۆشەویستییەکی زۆری ئەوانم بەدەستهێناوە، بۆیە خۆم خێزانەکەشم لە ئێستادا مانەوەمان پێ باشترە".

لەم وەرزەدا ڕیاڵ مەدرید، بەدەست کێشەی نەبوونی ناوەڕاستکارێکی باش و یەکلاکەرەوە دەناڵێنێت، و لە ماوەکانی ڕابردوودا بە وردی چاودێری ڤیتینهایان دەکرد و خواستی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان هەبوو لەم هاوینەدا. 



AM:11:09:05/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری