‌ئەرسناڵیش بردیەوە، مان سیتی یەکسان بوو، و چێڵسیش سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلیزی، مانچستەر سیتی یەکسان بوونێکی تری نوسییەوە و ئەرسناڵیش بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەکانی. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچیوەی یارییەکانی هەفتەی 30 ی پرێمەر لیگدا چەند یارییەکی دیکە بەڕێوەچوون. 

لە یەکێک لە یارییەکاندا، ئەرسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی برایتۆن، هەر لە سەرەتاوە کوڕانی ئارتێتا بەبەهێزی دەرکەوتن و لە خولەکی 9 دا ساکا ئەرسناڵی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، لە پاش ئەو گۆڵەش هەردوولا هەوڵی زۆریان دا بەڵام کەسایان سەرکەوتوون نەبوون لە گۆڵ تۆمار کردن و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە سوودی تۆپچیەکان کۆتایی هات. 

لە یارییەکی تردا، مانچستەر سیتی لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری نۆتینگهام فۆرێستی کرد، هەر لە سەرەتاوە شین پۆشەکانی مانچستەر باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 31 یشدا، سیمینۆ یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، لە تایمی دووەمدا نۆتینگهام گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەنجامەکە یەکسان بووەوە، وە لە خولکی 62 مان سیتی دووبارە بە گۆڵێکی پێدری پێشکەوتەوە، بەڵام یانەی خاوەن یاریگا کۆڵیان نەدا و لە خولەکی 76 دا گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی هات و مانچستەر سیتی دوو خاڵی دیکەی گرنگی لەدەستدا. 

هەرچی یانەی چێڵسییە لە یارییەکی تردا لە ناو ڤێلا پارک بووە میوانی ئەستۆن ڤێلا، یانەی خانە خوێ هەر لە سەرەتاوە گورزی خۆی وەشاند و لە خولەکی 2 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، بەڵام لە پاش ئەو گۆڵە یاریزانانی چێڵسی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و لە خولەکەکانی 35 و 6+45 و 55 و 64 دا بە چوار گۆڵ وەڵامی ئەستۆن ڤێلایان دایەوە و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە سودی بلوز کۆتایی هات. 

بە ئەنجامی ئەو یارییانەش ئەرسناڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 67 خاڵ و پێشەنگی بەهێزتر کرد، مان سیتیش خاوەنی 60 خاڵە و لە پلەی دووەمدایە، وە چێڵسیش 48 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە. 


AM:10:44:05/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری