‌لیڤەرپوڵ نەیتوانی لە وۆڵڤەرهامتۆن بباتەوە و سێ خاڵی تری لەدەستدا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی 2-1 بە وۆڵڤەرهامتۆن دۆڕا و سێ خاڵی دیکەی لەم وەرزەدا لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 29 ی پرێمەرلیگدا، یانەی وۆڵڤەرهامتۆن میوانداری لیڤەرپوڵی کرد. 

سیناریۆی تایمی یەکەم بە جۆرێک بوو هەردوولا بە هێرش بردن دەستیان پێکرد و یارییەکە بە هاوسەنگی دەبینرا، بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمار کردن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی خاوەن یاریگا، باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 78دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، وە محەمەد سەڵاح لە خولەکی 83 دا ئەنجامەکەی بۆ لیڤەرپوڵ یەکسان کردەوە، بەڵام لە دواساتەکانی ئەو تایمەدا یاریزانانی وۆلڤس گۆڵێکی تریان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی گورگە زەردەکان کۆتایی هات. 

بەو ئەنجامەش لیڤەرپول س خاڵی دیکەی لەم وەرزەدا لەدەست دا و لە ئێستادا خاوەنی 48 خاڵە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە و وۆڵڤسیش 16 خاڵی هەیە و لە دواین پلەی ڕیزبەندییەکەدایە. 


AM:10:59:04/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری