‌هانسی فلیک "متمانەم بە تیپەکەم هەیە وە دەتوانین ڕیمۆنتادا بکەین".

وێستگە سپۆرت-

هانسی فلیک " ئێمە بارشەلۆناین، ڕاستە یاری چوونمان بە قورسی دۆڕان، بەڵام تیپەکەمان بە ئاسانی دەستبەرداری هیواکانی نابێت". 

بڕیارە ئەمشەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی بارشەلۆنا ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببێتەوە.

لە پێش یارییەکە هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا ئاماژەی بەوە کرد، "باوەڕم بە تیپەکەم هەیە کە دەتوانین ڕیمۆنتادا تۆمار بکەین، وە پلانمان وایە کە سەرەتا تۆڕی گۆڵەکەمان بپارێزین، ئینجا بتوانی لە تایمی ەکەمدا گۆڵێک بۆ دوو گۆڵ تۆمار بکەین و لە تایمی دووەمدا مەحاڵ بکەین بە واقیع و ڕیمۆنتادا بکەین". 

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد،"ئێمە ڕاستە یاری پێشوومان بە قورسی دۆڕاندووە بەڵام ئێمە بارشەلۆناین، وە بە ئاسانی دەستبەرداری هیواکانمان نابین و لە ناو تیپەکەشدا باوەڕبەخۆبوونێکی زۆر دەبینم کە لەم یارییەدا لە پێناو سەرکەوتن دەجەنگن".      

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوە کرد،"گاڤی و دییۆنگ ئامادە نابن کە یاریزانی گرنگی تیپەکەمانن، بەڵام یاریزانی باشمان هەیە و هەلێکی زێڕین دەبێت بۆیان تاوەکو خۆیان بسەلمێنن لە یارییەکی لەم شێوەیەشدا، وە ئاراوخۆ بۆ ئەو یارییە ئامادەیە".


PM:01:14:03/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌