ئەربێلوا "بەرپرسیارێتی تەواوی شکستەکە لە ئەستۆ دەگرم".
وێستگە سپۆرت-
ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵمەدرید "ئێمە هەلی گۆڵمان زۆر لەدەستدا، بۆیە توشی شکست هاتین".
لە پاش شکستەکەی شەوی ڕابردووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەربێلوای ڕاهێنەری یانەکە ئاماژەی بەوە کرد، "ڕاستە ئێمە دۆڕاین، بەڵام جارێ خولی ئیسپانی کۆتایی نەهاتووە".
ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕازی نیم کەس لۆمەی یاریزانەکانم بکات و من بەرپرسیارێتی تەواوی شکستەکەمان لە ئەستۆ دەگرم".
ئەربێلوا وتیشی، "ئێمە لە خیتافی باشتر بووین، بەڵام هەلی گۆڵی زۆرمان لەدەستدا، وە ئەزانم هەمووان دڵتەنگن بەم بارودۆخە هەر بۆیە هاندەرانیش ئاوها مامەڵەیان کرد لە ناو یاریگادا، چوونکە بێهیواییەکی زۆری بە دوا هاتبوو شکستەکەمان، بەڵام ئێمە ریاڵ مەدریدین، بە هیچ شێوەیەک نابێت بێ ئومێد بین".
لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەربارەی کارتە سوورەکەی ماستانتانۆوە وتی، "من نازانم ماستانتانۆ چی بە ناوبژیوان وت کە کارتی سووری وەرگرتووە هەتا ئێستا قسەی لەسەر بکەم، بەڵام کارتە زەردەکەی کارێراس و هاوسن بێ مەبەست بووە".
AM:11:43:03/03/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه