‌ڕیاڵ مەدرید بە خیتافی دۆڕا و زیاتر لە پێشەنگی دوورکەوتەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید دوور لە چاوەڕوانییەکان، بە یانەی خیتافی دۆڕا و سێ خاڵی تری لەدەستدا. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 26 ی خولی ئیسپانیدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگا و لە بەردەم هاندەرانیدا میوانداری یانەی خیتافی کرد. 

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوتن و کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، بەڵام نەیان دەتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، یاریزانانی خیتافی یارییەکەیان پێچەوانە کردەوە و لە خولەکی 39 دا ساتریانۆی هێرشبەری ئەو یانەیە بە شێواقزێکی نایاب یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، سەرەنجام ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا دووبارە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید هەوڵیان زۆر دا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سودی خیتافی کۆتایی هات و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش دووەم دۆڕانی لەسەر یەکی لە لایگا نوسییەوە. 

بەو دۆڕانەش یانەی ڕیاڵ مەدرید جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا بوو بە چوار خاڵ، و زیاتر لە پێشەنگی دوور کەوتەوە. 


AM:11:34:03/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌