‌ئەرسناڵ بە زەحمەت لە چێڵسی بردەوە و پێشەنگی بەهێزتر کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، ئەرسناڵ توانی یاری دێربی لە چێڵسی بباتەوە و پێشەنگی ڕیزبەندییەکە بەهێزتر بکات. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 28 ی پرێمەرلیگدا، یانەی ئەرسناڵ لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی چێڵسی کرد. 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی چێڵسی باشتر دەرکەوتن و چەند هێرشێکی مەترسیداریشیان بردە سەر گۆڵی یانەی خەوەن یاریگا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمار کردنی گۆڵدا، تا لە خولەکی 21 دا بە تۆپێکی وەستا ئەرسناڵ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، یاریزانانی چێڵسی دوای ئەو گۆڵە لە کەشی یارییەکە چوونە دەرەوە بەڵام پێش کۆتایی هاتنی ئەو تایمە توانیان گۆڵی یەکەم و یەکسانی تۆمار بکەن و ئەو تایمە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا یارییەکە بە هاوسەنگی دەبینرا، بەڵام ئەرسناڵ دووبارە و لە خولەکی 66 دا گورزی خۆیان وەشاند و گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی تۆپچییەکانی لەندەن کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش ئەرسناڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 64 خاڵ و پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد. 


AM:10:48:02/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌