یۆڤانتۆس ڤیکتۆر ئۆسیمینی دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەم هاوینەدا ڤیکتۆر ئۆسیمین بگوازێتەوە ڕیزەکانی و ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە کاڵیچۆ.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاشکرای کردووە کە یانەی یۆڤانتۆس ئارەزووی گواستنەوەی ئۆسیمن دەکات و ئەو یاریزانەش دەیەوێت بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵی و درێسی یۆڤانتۆس بپۆشێت، تەنانەت یاریزانەکە ئامادەیە مووچەکەشی لە پێناو ئاو یانەیەدا کەم بکاتەوە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پەیوەندی کردنی ئۆسیمین بە یۆڤانتۆس یان هەر یانەیەکی تری ئیتاڵی قورسە لەبەر ئەوەی ئەو کاتەی ئەو یاریزانە لە ناپۆلییەوە پەیوەندی بە گەلەتەسەرایەوە کرد، یانەی ناپۆلی بەندێکی بۆ گرێبەستی ئەو یاریزانە زیاد کردووە ئەویش ئەوەیە کە هەر کاتێک یاریزانەکە بیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی ئیتاڵییەوە بکات و یانەی گەلاتەسەرایش ڕازی بن لەسەر گرێبەستێکی لەو شێوە ئەوا دەبێت 70 ملیۆن بدەن بە یانەی ناپۆلی، هەر بۆیە ئەنجام دانی ئەو گرێبەستە قورسە.
ئۆسیمین لەم وەرزە لەگەڵ گەلەتەسەرای بەشداری لە 24 یاریی کردووە و لەو ژمارە یارییەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.
AM:11:37:01/03/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه