بارشەلۆنا بردنەوەی بەدەستهێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا بە ئەنجامێکی گەورە لە ڤیاڕیاڵی بردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولەکەی بەهێزتر کرد.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 26 ی لالیگادا، یانەی بارشەلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤیاڕیاڵی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاماڵ توانی دوو گۆڵ بۆ بارشەلۆنا تۆمار بکات و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ڤیاڕیاڵ لە سەرەتای ئەو تایمەدا گۆڵێکیان تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 69 دا لامین یاماڵ گۆڵی سێیەمی بارشەلۆنا و هاتریکی خۆی تۆمارکرد، وە لە دواین خولەکی ئەو تایمەشدا، لیڤاندۆڤسکی گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەس بارشەلۆنا پێشەنگی بەهێزتر کرد و بە شێوەیەکی کاتیش جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەمدا بەرزکردەوە بۆ 4 خاڵ.
AM:10:45:01/03/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه