پێکانی ئێمباپێ هەموو پلانەکانی ڕیاڵ مەدرید تێکداوە.
وێستگە سپۆرت-
کیلیان ئێمباپێ لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا هەشت جار پێکانەکەی سەری هەڵداوەتەوە، بەڵام ئەم جارەیان کێشە بۆ ڕیاڵ مەدرید دروست دەکات.
ڕۆژنامەی مارکا بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمجارە پێکانەکەی ئێمباپێ بە زووی چاک نابێتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە یاریزانەکە ناتوانێت لە یاری چوونی یانەکەی بەرامبەر مان سیتی لە قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلگدا بەژداری بکات.
مارکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە یاریزانەکەش لەم بارودۆخەی بێزارە و دەیەوێت ئەم جارە چارەسەرێکی تەواوی بۆ پێکانەکەی بکرێت بۆ ئەوەی چیدیکە پێکانەکەی لە یاری کردن دووری نەخاتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەشی بەوە کردووە، کە ئەگەر یاریزانەکە بارودۆخی باش نەبێتەوە ڕەنگە هەم یاریزانەکە هەم دەستەی ڕاهێنەری یانەکە بیانەوێت لە یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی دووبارە سەرکێشی بەو یاریزانەوە بکەن.
PM:12:20:28/02/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه