‌ڕۆناڵدۆ بەشێکی پشکەکانی یانەیەکی ئیسپانی کڕی.

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ رۆناڵدۆ 25% پشکەکانی یانەی ئەلمێریای ئیسپانی کڕییەوە.

یاریزانەکە لە پاش کڕینی پشکەکانی ئە یانەیە لە لێدوانێکیدا وتی، "من هەمیشە ئاواتم هەبووە کە بەشێک بم لە تۆپی پێ لە دەرەوەی یاریگاش ئەلمیریا یانەیەکی ئیسپانییە کە بنکەیەکی بەهێزی هەیە و توانای گەشەکردنێکی باشی هەیە".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوە کرد کە"من چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ تیمی ئیداری یانەکە بۆ پاڵپشتیکردنیان لە قۆناغی نوێی گەشەسەندنەکەیاندا".

جێی باسە تەنها لە پاش کڕینی بەشێکی پشکەکانی یانەکە لە لایەن ڕۆناڵدۆوە ژمارەی فۆڵۆوەرسەکانی هەژمارەی فەرمی ئەلمێریا لە ئینیستاگرام لە 465 هەزار کەسەوە بەرز بووەوە بۆ 2.8 ملیۆن کەس. 


AM:11:42:28/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌