‌ئاردا گولەر زەرەرێکی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دا.

وێستگە سپۆرت-

گەیشتنی ئاردا گولەر بە یاری ژمارە 100 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، زەرەرێکی دارای لە یانەکە دەدات. 


ڕۆژنامەی ئاس بڵاوی کردوەتەوە، ئاردا گولەر لە یاری یانەکە بەرامبەر بەنفیکا یاری ژمارە 100 ی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەنجام دا و بەو هۆیەوە بڕی دوو ملیۆن  یۆڕۆ زەرەری لە ڕیاڵ مەدرید دەدات!

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە بەهۆی ئەوەی کە لە گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید مەرجێک هەیە ئەویش ئەوەیە کە  ئاردا گولەر کە هەر کاتێک یاریزانەکە گەیشت بە یاری ژمارە 100 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، ئەوا مێرەنگێ دەبێت ئەو 2 ملیۆن یۆڕۆیە بدات بە یانەی فەنارباخچە.

ئاردا گولەر لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و یاریزانەکە بووەتە جێی متمانەی ئەربێلوای ڕاهێنەری نوێی یانەکە و لە زۆرینەی یارییەکاندا ئەو یاریزانە بە شێوەی سەرەکی بەژدار دەبێت.


AM:11:26:28/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌